پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی، بەبۆنەی (چوارشەمبا سۆر) جەژنی سەری ساڵی ئاینی ئێزدی

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەبۆنەی (چوارشەمبا سۆر) جەژنی سەری ساڵی ئاینی ئێزدی، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خوشك و برایانی ئێزدی له‌ كوردستان و جیهان كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەبۆنەی جەژنی (چوارشەمبا سۆر) سەری ساڵی نوێی خوشك و برایانی ئێزدی، گەرمترین پیرۆزبایی لە كەسایەتی و ئەنجوومەنی رووحانی كوردانی ئێزیدی و سەرجەم ئێزدیان لە كوردستان و جیهان دەكەین، هیوادارین ئەو جەژنە و گشت جەژن و بۆنەكانتان لە سایەی ئازادی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بەخێر و خۆشی بۆ هەموو لایەك بگەڕێـتەوە و مایەی دڵنەوایی و ئارامیی و، موژدەی كۆتایی هێنانی ناخۆشی و نەهامەتی و دەردەسەریەكانی پێبێت.
هەر لەو دەرفەتە و بەو بۆنەیەوە پاڵپشتی تەواو و بەردەوامی  پارتیمان و سەرۆك مەسعوود بارزانی دووپات دەكەینەوە بۆ پاراستنی مافەكانتان و كوولتوری رەسەنی ئێزدیاتی و گەڕاندنەوەی ئارامی و سەقامگیریی بۆ تەواوی ناوچەكانتان و كاركردن بۆ زیاتر ئاوەدانكردنەوە و پەرەپێدان و پتەوكردنی گیانی برایەتی و پێكەوەژیان و تەبایی لای گشت پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی كوردستانیی.
جارێكی دیكە جەژنتان پیرۆزبێت و ئومێدی بەختەوەریی و خۆشگوزەرانیتان بۆ دەخوازین..
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
16/4/2019
Back to top button