کوردبوون

فادى عاكوم

لەم سەردەمە ترسناكە لە ڕووى سياسى و سەربازييەوە، مرۆڤ بوون خۆى لە خۆيدا سەختە، لەوەش سەختتر ڕۆژهەڵاتى-ناوەڕاستى بوونە، هەرە سەختترينيش كورد بوونە، چونكە سەربارى ئەوەى خەمى هەر گەورە پاراستنى ناسنامە و زمان و فەرهەنگە، ئەركى بەرگرى كردن لە خاك و بەرد و بنيادەميشت بە ڕيشەوە دەبێت.
ئەوەى لە سوريا ڕووى دا، لەپاشدا لە كتێبەكانى مێژوودا دەگێڕدرێتەوە، لە بەڵگەنامە نهێنى و ئاشكراكاندا باسى لێوە دەكرێت، چونكە ئەوەى لەىوێ ڕووى دا پێگە و ناسنامەى نيمچە بە تاڵان براوى بۆ كورد گێڕايەوە، مێژوو لە دواتردا دەگێڕێتەوە كە چۆن كوردان، بە پێچەوانەى ئەوەى نەخشەى بۆ دەكێشرا، پێكهاتەكانى خاكى سوريايان پێكەوە پەيوەست كردەوە.
كورد بوون واتاى ئەوەيە لەسەر هێڵى ئاگر ڕاوەستيت، بەرامبەر ڕيشداران و كراس ڕەشان، بۆ پاراستنى ئەو گەلانە بچيتە سەنگەرەوە كە ئاسايشى بوونى خۆيانيان پێ سپارديت، كە متمانەيان بە تفەنگەكەت و گوللـەكەت كرد، چونكە قەدەرى تۆ بە شەرەفەوە جەنگانە لەدژى كۆمەڵە كەسانێك كە شەرەفيان فرۆشتووە.
كورد بيت، ئيتر ناچاريت دەستكەوتەكانت بپارێزيت، و ئەو دەستكەوتانەش كە هى خۆت نين، بەڵكو هى هەمووانن بەبێ جياكارى. كورد بيت، پاكتاوكردنى كون و پەناگاكانى ناوچە ئازادكراوەكانت لەسەر شانە لە كەروێشكەكانى تيرۆر كە بە ترسنۆكييەكى ديارەوە خۆيان تيادا مەڵاس داوە.
كورد بيت، ناچاريت بچيتە هەركوێ، ئاڵاى ئازادى هەڵ بكەيت، ناچاريت قوتابخانەكان بكەيتەوە و نان بۆ كەسانى تر، پێش خۆت، دابين بكەيت و، لەگەڵيشياندا، گەرم و گوڕى لە زستاندا و خەندەى سەر لێو بۆ منداڵان.
كورد بيت، ئيتر دەكەويتە بەر لێزمەى ڕەخنەى ڕۆژانە لە لايەن كەسانێكەوە كە هەڵاتوون و خۆيان فڕێ داوەتە باوەشى سوڵتانى عوسمانيى نوێوە، كەسانێك كە خاكى خۆيان و ئابڕووى خۆيان فرۆشتووە تا ببنە كۆيلەى سوڵتانى نوێ، دەبێت كورد بيت تا خۆيان و هۆشى بار كردوويان ئازاد بكەيت.
كورد بيت، دەبێت گوێ بە تۆمەتباركردنت بە ڕەگەزپەرستى نەدەيت، گوێ بەو تۆمەتە بەتاڵانەش نەدەيت كە ئێمە دەزانين بريندارت دەكەن و ڕەنگە بتكوژن، چونكە ئەو تۆمەتانە ڕاستى دەگۆڕن و وێنە ڕوونە پايەبەرزەكە دەشێوێنن.
كورد بيت، دەبێت لەبەرامبەر ئەوەى دوێنێ ڕووى تفەنگەكەى لێت بوو، لێبوردە بيت، پاش ئەوەى دەستى هەڵبڕى و دەزانێت تۆ ئازارى نادەيت، تۆش دەزانيت و ئێمەش هەموومان دەزانين ئەگەر بۆى بلوێت، دووبارە و سێ بارەشى دەكاتەوە، بەڵام كورد بيت، ئەوە ئيتر ئاكارتە ڕێگات پێ نادات دەست بۆ موويەكى بەريت.
كورد بيت، كامێرا و قەڵەمەكە بەدەستەوە دەگريت و بەناو كێڵگە مينەكان و بە ديوارە ئاگرينەكاندا دەڕۆيت و تێدەپەڕيت تا وێنە ڕاستەقينەكەى ئەوەى دەگوزەرێت بۆ جيهان بگوێزيتەوە، وێنەكە وەك خۆى، بێ ساختەكارى و بێ ڕازاندنەوە بگەيەنيت.
كورد بيت، جەنگاوەريت…
كورد بيت، ئيتر نەجيبترينيت…
كورد بيت، ئيتر ڕووپەڕە بێگەردەكەى مرۆڤيت…
زۆر جوانە كورد بيت…. خۆزگە كورد دەبووم…

Back to top button