بەڵگەیەكی ئابڕووبەرانەی مەریوان وریا قانع بڵوكرایەوە

نووسەرێكی ھەرێمی كوردستان، ناوەرۆك و ناونیشانی كتێبی نووسەرێكی بەناوبانگی جیھانی دەدزێت و بە ناوی خۆی بڵاوی دەكاتەوە

‎مەریوان وریا قانیع كتێبێكی كۆپی كردووەتەوە سەر ناوی خۆی كە نووسەرەكەی نووسەری ناوداری جیھانی (هانا ئارێنتییە) و لە فەیسبووكی خۆیدا وەك “مولكی خۆی” ئاماژەی پێداوە.

‎كتێبەكە بەناونیشانی” بیركردنەوە لە سەردەمە تاریكەكانە” و لە نووسینی هانا ئارێنتییە و لە ساڵی 2009 چاپ كراوە و لەكاتی وەرگێرانی بۆ سەر زمانی كوردی مەریوان وریا قانیع ئاماژەی بەناوی نووسەرەكە نەكردووە بەڵكو وەك موڵكی خۆی بەكار هێناوە.

‎چاودێرانی بواری نووسین پێیان وایە دەكرێ‌ ئەو كۆپیكردنە نمونەیەك بێت بۆ چەندان نمونەی تریش بێنینەوەو، رەنگبێ كتێبەكانی تری ئەم نووسەرە وەرگیراو بن، بەلام ئاشكرا نەكراون.

Back to top button