عێراق پۆبجی قەدەغەكرد
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران داوا له حكوومه‌تی عێراق ده‌كات یاریی په‌بجی و هاوشێوه‌كانی قه‌ده‌غه بكات و به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی ناوی ده‌بات.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به پشتبه‌ستن به مادده‌ی 59 له ده‌ستووری عێراق، به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریدا، به‌هۆی كاریگه‌رییه خراپه‌كانی له‌سه‌ر ته‌ندروستی و رۆشنبیری و ئاسایشی كۆمه‌ڵگای عێراقی، له نێوانیاندا ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی به‌و هۆیه‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر كۆمه‌ڵگا و ئاكاری منداڵان و هه‌رزه‌كاران و كچان و قوتابیانی قوتابخانه و زانكۆكان، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ئاستی په‌روه‌رده و فێركردن، حكوومه‌تی عێراق یاری په‌بجی قه‌ده‌غه بكات.
له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه په‌رله‌مانی عێراق داوا له حكوومه‌تی عێراق ده‌كات، هه‌رچییه‌ك په‌یوه‌نداره به یارییه‌كانی په‌بجی و فۆرتنایت و نه‌هه‌نگی شین و یارییه هاوشێوه‌كانی بلۆك بكرێن، چونكه ده‌بنه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی و فێركردن بۆ هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی گه‌یاندن و ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندن رابسپێردرێن بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوشوێنه هونه‌رییه گونجاوه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره.