جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و چەند فراكسیۆنێكی كوردستانی لە بەغدا لەگەڵ جوتیاران لەبەردەم پەرلەمان گردبوونەوە
دوای ژمارەیەك جوتیاری هەرێمی كوردستان كە گەنمیان بە حكومەتی عێراق فرۆشت بوو لە ماوەی 4 ساڵی رابردوو پارەیان وەرنەگرتووە جگە لەوەی لە رووی یاسای حكومەت پابەندكراوە كە پارەكانیان خەرج بكرێت بەڵام تا ئێستا خەرج نەكراوە, بۆ دەر بڕینی ناڕەزایەتیان ئەمڕۆ لەبەردەم پەرلەمانی بەغدا گردووبنەوەیەكیان ئەنجامدا.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق پێشوازی لێ كردن.
د.بەشیر حەداد سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە یاوەی ژمارەیەك پەرلەمانتار بەشداری گردبوونەوەكەی جوتیارەكانی كرد و لەگەڵیان وەستا و دەنگی خۆی خستە پاڵ دەنگیان كە داواكارییەكانیان رەوایە و چەندن ساڵە چاوەڕوانن.
لە وتەیەكیشدا د. بەشیر بەڵێنی ئەوەی پێدان لەسەر هێڵ دەبێت لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ئەوەی لە زووترین كاتدا شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێمی كوردستان حەرج بكەن.