پەرلەمانتارانی گۆڕان و کۆمەڵ ، شەممەی شەرمەزاریتان باش .

بهمن کاك عبداللە
 
ـ ئاخرئێوەیە ، کە دەنگی ناڕەزایی و چاکسازی خوازی خەڵکتان لەساڵی ۲٠٠۹ ، لە چوار چێوەی بزوتنەوەیەکی فاشیزمی پۆ پۆلیست دا کۆکردەوە و پاشان سەرتان بڕی ،چی دیکە نەك ڕاپەڕین هەڵپەڕینتانیش پێ ناکرێت .
ـ خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی ماموستایان و فەرمانبەرانیشتان بەچەن شیعاریکی سیاسی سواو بەدەردی هەمان دەنگە ناڕازیەکانی پێشوتر برد .
ـ ئێوە دەبوا دەرستان لە ئاغاکانتان وەر بگرتایە کە لە شەستەکانەوە قوتابخانەی جنیو فرۆشیان دامەزراندوە و جگە لە سوك بوونی خۆیان و شەرمەزاریان هیچی تریان دەسکەوت نەبوە .
ـ جنێو و سوکایەتی یەکانی ئەمڕۆی ناو خۆپیشان دەران دژی پارتی و بارزانی ، کە بەرهەمی پەروەدەی قوتابخانەی ئاغا کانتانە جگە لە سوك بوونی خاوەنەکەی هیچ دەسکەوتیکی لێ ناچننەوە .
ـ لە مێژوو دا هەمیشە دەم شڕوو جنێو فرۆشەکان پیاوی زەعیف و بێ دەسەڵات و ترسنۆك بوون و هیچیان پێ نەکراوەو نەگۆڕاوە .
ـ گەر ئێوە بەڕاستی لەگەل داخوازی خەڵکن و دژی دزی و گەندەڵی و ناعەدالەتین و غیرەتی گۆڕینیتان هەیە ، لە جیاتی جنیو قسەی سوك پێش خەڵک بکەوتنایە بۆسەر ڕێگەی تانکەرە نەوتەکان و بەردەم ئەوبانکانەی کەداهاتی ناوخۆی سلیمانی لێ هەڵدەگیریت ، ئەوکات خۆتان دەبینیەوە و پێ یان نیشان دەدان ئازادی مانای چی یە .
ـ ئێوە سێ ڕۆژە بانگەشە بۆ خۆپیشاندانی ملیونی دەکەن ، بەڵام ئەمڕۆ بەهێنانی خەلك لە گەرمیان و چەمچەماڵ و هەڵەبجەو دەوربەری سلێمانیش نەتان توانی ٥٠٠٠ پێنج هەزار کەس کۆبکەنەوە ، ئیدی تیبگەن سلیمانی بێزار و ماندوە لەدەستان .
ـ ئیوە گوتتان ئێمە هەڵ ناپەڕین ، ڕادەپەڕین ، کەچی هەڵپەڕینەکەشتان تێکدا.
ـ جارێکی تر و بۆ سەدان جار پێتان دەڵێینەوە داهاتی سلیمانی بەناوخۆ و خاڵە سنوریەکان و تانکەرە نەوتەکان و نیوەی بۆریەکانیش لە سلیمانی ە و نەوشیروانیش بەشی هەیە ، لای پارتی نیە ، هەرکەسیش جنیو بەپارتی و بارزانی بدات ، جگە لە خۆ سوك کردن هیچی دەست ناکەوێت .
ئا بەراست ئەمڕۆ گویم لێ نەبوو هاوار بکەن عەبادی عەبادی ؟ لە بەرئەوەی عەبادی خەلکی خۆفرۆش ناکڕێت .
پارتی و بارزانی خەریکی ئەرکە مەزنەکەن ، نەگوێتان لێ دەگرن نەووڵامتان دەدەنەوە ، ئێوەش لە خۆفرۆشی بەردەوام بن ، خەونی نەمانی بنەماڵەی بارزانی وپارتی ، دەبەنە ژێر گڵ وەك چۆن شای ئیران و پادشای عیراق و عبدالکریم و عبدالسلام و عبدالحمن و احمد حسن و صدام و مامۆستا کانی ئێوە بردیانە ژێر گڵ .
دانیشن هەڵپەڕینی کوردەواریش مەشێوێنن ، چونکە مام قاسم لێ ی نازانێت ، باچاکەت و پێڵاوەکانتان جێ نەمێنێ !! .
Back to top button