نەتەوەیەكگرتوەكان هۆشداری دەداتە یەكێتی و گۆڕان چیتر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت دوانەخەن
دوای تێپەڕینی دووسەد رۆژ بەسەر هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان تا ئێستا نەتوانراوە كابینەی نۆیەمی حكومەت پێكبهێنرێت, لە ئێستادا كێشەكان لەسەر پرسی زیاد كردنی جێگرێك بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان كەوتۆتە نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێتی.
بە پێی زانیاریەكانی خواكوڕك نەتەوە یەكگرتووەكان و چەند وڵاتێك هۆشدارییان بە هەر یەكە لە بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێـتی نیشتمانی كوردستانداوە كە لە نێوان خۆیان رێك بكەون و پەلە بكرێت لە پێكهیچنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم.
لەو بارەیەوە هێمن شێخانی ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، هیچ ناكۆكییەك لەنێوان گۆڕان و پارتیدا نییە و بڕیاریانداوە لەچوار ساڵی داهاتوودا لەحكومەتی هەرێم پێكەوە كاربكەن
لای خۆشیەوە بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان هۆكاری درەنگ كەوتنی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بۆ ناڕەزایی گۆڕان دەگەڕێنێتەوە لە سەر رێكەوتنی یەكێتی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستاندا.
.
هەروەها خواكوڕك زانیویەتی كە هەفتەی داهاتوو پارتی دوا گەڕی دانوستان لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان بۆپێگهێنانی حكومەت دەست پێدەكات و هەفتەی داهاتوو كۆتا بڕیار لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم دەدرێت.