فوئاد حسێن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانمان ناردووە مووچەی پێشمەرگەش دەنێرین

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ فوئاد حسێن جێگری سەرۆكی ئەنجومەتی وەزیرانی عێراق بۆ كارووباری دارایی رایگەیاند كە واژۆیان بۆ خەرج كردنی موچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانكردووە, وەزیری دارایی عێراق راشیگەیاند كە مووچەی پێشمەرگەی كوردستانیش دەنێرن.

فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق بە رووداوی راگەیاند “ئەمڕۆ مووچەی مانگی 4ـی فەرمانبەرانمان رەوانەی هەرێمی كوردستان كرد, هیچ كێشەیەك لە ناردنی مووچەدا نییە و لەم رۆژانەدا مووچەی پێشمەرگەش رەوانە دەكەین”.

هەر لەو بارەیەوە رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان رایگەیاند “ھیچ گرفتێك نییە و تاوەكو رۆژی 24-4-2019 تەواوی مووچە دابەشدەكرێت، سبەی پارەكەی بەغدا دەگاتە ھەرێمی كوردستان و هەر سبەی چەند وەزارەتێك مووچە وەردەگرن”.

Back to top button