لە هەلەبجە شەڕ دەستی پێكرد بریندار هەیە

خواكوڕك
رووبەروو بوونەوە لە نێوان ئاسایش و گروپێكی چەكداری لە سنوری پارێزگای هەلبجە روودەدات, تائێستا رووبەرووبونەوەكە بەردەوامە.
سەرچاوەیەكی تایبەت بە (خواكورك) لەنزیك شوێنی رووبەرووبونەوەكە ڕاگەیاند” دوای ئەوەی ئەمڕۆ چەند چەكدارێك لە نزیك چەمی گریان تەقە لە چەند هاوڵاتیەك دەكەن, ئاسایش لێی ئاگادار دەكرێتەوە روو بەرووبونەوە لە نێوان ئاسایش و گروپێكی چەكداری روودەدات و تا ئێستا رووبەرووبونەوەكە بەردەوامە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆئەوەكرد پێشمەرگەیەك كە بە مەبەستی گەشت هاتۆتە ناوچەكە بەهۆی ئەم رووداوە بریندار بووەو گەێندراوەتەوە نەخۆشخانەی گشتی هەلەبجە.
هەر لەسەر ئەم رووداوە مێدیاكانی یەكێتی لەسەر زاری بەر پرسانی ئاسایش لە ناوچەكەدا بڵاویانكردووەتەوە, گروپە چەكدارەكە گروپێكی تیرۆریستی بووەو سەر بە داعشن, دەشلێت” بۆ رووبەروونەوەیان ئاسایشی ناوچەكە لە ئامادە باشی دایە, تا ئێستا هیچ چەكدارێك دەستگیر نەكراوە, بەڵام گرووپەكە بە هاوكاری ئاسایشی شارەزوور گەمارۆ دراون.

Back to top button