عێراق و سعودیە 13 ی رێككەوتنامەیان واژۆكرد
دوای ئەوەی ئەمڕۆ شاندێكی باڵایی حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی سەردانی سعودیەی كرد, لە سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ سعودیە، 13 رێكەوتننامە و یاداشتێكی لێكتێگەشتن لە نێوان هەردوو وڵاتدا واژۆكران.
لە سەردانەكەیدا عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند كە عیراق خوازیارە پەیوەندییەكانی لەگەڵ سعودیە لە سەرجەم بوارەكاندا پەرەپێدات و گوتی: “سەردانەكانی نێوان هەردوو وڵات لەسەر ئاستی باڵا ئاسۆی فراوان لەنێوان هەردوو وڵات دەكاتەوە”.
لای خۆیەوە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز ئاسوودەیی خۆی بە پێشكەوتن و سەقامگیری عیراق دەربڕی و ئومێدی خواست سەردانەكەی عادل عەبدولمەهدی ببێتەهۆی زیادكردنی هاریكاری نێوان هەردوو وڵات و بەرزكردنەوەی ئاستی پەیوەندییەكان بەشێوەیەك لە خزمەتی بەرژەوەندی هاوبەشی گەلی هەردوو وڵاتدا بێت.