كۆمەڵ بڕیاری كۆنگرەی چواریدا, ئەگەری دوورخستنەوەی عەلی باپیر هەیە لە ئەمیری كۆمەڵ
دوای ئەوەی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی گشتی كۆمەڵی ئیسلامی لە هەولێر بەرێوەچوو لە كۆبوونەوەكەدا كۆمەڵی ئیسلامیی بڕیاریدا لەمساڵدا كۆنگرەی چوارەمی حزبەكەیان ئەنجام بداتو ئامادەكارییەكانیشیان لەوبارەیەوە بەردەوامن.
بە پێی ئەو زانیاریانەی میدیای كۆمەڵ بڵاوی كردۆتەوە ئەمڕۆ چوارشەممە كۆبوونەوەی گشتیی كۆمەڵی ئیسلامیی بە سەرپەرشتیعەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی لە شاری هەولێر بەڕێوەچووەو تیایدا پرسی كۆنگرەی چوارەمی كۆمەڵی ئیسلامییو شێوازو وادەی بەستنی كۆنگرەكە تاوتوێكراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكەدا پاش هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ناوچەكەو ئەگەرو پێشهاتەكانو، بە لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندییەكانیی كۆمەڵ، بڕیار درا لەمساڵدا كۆنگرەی چوارەمی حیزبەكە گرێ بدرێت.
نوسەرێكیش دەنوسێـت ئەگەری هەیە لە كۆنگرەی چوارەمی كۆمەڵی ئیسلامی عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵ دوور بخرێتەوە چوونكە لە ئێستادا رەوتێك لە نێو كۆمەڵ هەیە پێیان وایە عەلی باپیر دەستی بەسەر كۆمەڵ داگرتووە بە مەركەزی كەسە نزیكەكان لە نێو ناوەندی بڕیار و دەسەڵات جێكردۆتەوە, وە دوای گەڕانەوەی مەڵا دڵشاد بۆ كۆمەڵی ئیسلامی لە ئێستادا كۆمەڵ زیاتر لە دوو باڵی بۆ دروست بووە, كۆنگرەی چوارەم كۆنگرەی ئاوا بوونی عەلی باپیرە.