سەرۆكی پێشوی پیرۆ دوای تۆمەتباركردنی بە گەندەڵی لە دەمی دەستگیركردنی خۆی كوشت

 

دوای ئەوەی ئالێن گارسیا سەرۆكی پێشووی وڵاتی پیرۆ تۆمەتباركرا بەگەندەڵی ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ بینینی هێزەكانی پۆلیس كە بۆ گرتنی چووبون، فیشەكێكی بەخۆیەوە ناو و خۆی كوشت.

گارسیا سەرەتا بەرەو نەخۆشخانەی كاسیمیرۆ ئالۆڤا گواستراوەتەوە و نەشتەرگەرییەكی خێرای بۆكراوە، بەڵام بەهۆی دۆخی ناجیگرییەوە گیانی سپاردووە.

ئالێن گارسیا لەنێوان ساڵانی 1985 تا 1990 و پاش ئەوە لەساڵانی 2006 تا 2011 سەرۆكی وڵاتی پیرۆ بووە.

پشكێنەرانی دۆسیەی سەرۆكی پێشووی وڵاتی پیرۆ ڕایدەگەیەنن، كە ئەو لە قۆناغی دووەمی سەرۆكایەتیكردنی وڵاتەكەی لە پڕۆژەیەكی دروستكردنی هێڵی میترۆ لە “لیما”ی پایتەختی پیرۆدا، بەهۆی بەرتیل وەرگرتن لە كۆمپانیایەكی بەڕازیلی تۆمەتبار بە گەندەڵی كراوە، كە دەگوترێ گارسیا نزیكەی 30 ملیۆن دۆلار بەرتیلی لەم كۆمپانیایە وەرگرتووە.

Back to top button