لە شوانیەوە بۆ وەزیری پەروەردە نەجات فالو بچوكترین وەزیری حكومەتی فەرەنسا

 

دوای ئەوەی لە كابینەی نوێی حكومەتی فەرەنسا بڕیاردا كە وەزارەتی پەروەردە بە بچوكترین وەزیری كچ بدرێت, كچەكە لە دایك بووی وڵاتی مەغریبە پێشوتر پیشەی شوانی كردووە, لە ئێستادا یەكێكە لە وەزیرە چالاكەكانی نێو حكومەتی فەرەنسا یە.

نەجات فالود بلقاسم ساڵی 1977 لە گوندێكی هەژارنشینی مەغریب بە ناویی “بەنی شیكر” لە خێزانێكی پڕۆلیتاریادا لەدایك دەبێت و 35ساڵ پاش ئەوە دەبێت بە وەزیری پەروەردەیی وڵاتێكی گەورەیی وەك فەڕەنسا،ئەوەیی چیرۆكی نەجات لە هەر چیرۆكێكی دیكە جیادەكاتەوە ئیرادە و بڕوابەخۆبوونیەتی،نەجات دەڵێت:” ئەگەر تەنها بینەری كۆمەڵێك چارەنوس بیت ئەوە نائومێد دەبێت،بۆیە خۆت بەدەستەوە مەدە”.

پێش ئەوەی نجات لە دایك ببێت باوكی ناوبراو بەهۆیی نەبوونی كارێكی گونجاو،خێزانەكەی بەجێ هێشتووە و كۆچیكردووە بۆ شارۆچكەیەكی فەڕەنسا بەناویی “ئێبیڤێلی”، نجات لە منداڵیدا لەگەڵ دایكی و باپیری و خوشكە گەورەكەی بە ناوی (فاتحە) لە خانویەكی هەژارانەدا ژیانی بەڕێدەكرد ولەو كاتەدا بەهاوكاریی خوشكەكەیی سەرقاڵی بەخێوكردنی بزن و كۆكردنەوەیی ئاو بوون لە بیرەكانی ناوچەكەیانەوە.

قۆناغێكی گرنگ لە ژیانی نەجات لەوكاتەوە دەستیپێكرد كە باوكی لە شاری ڕینۆی فەڕەنسا كارێكی كرێكاری لە شوێنكارێكی میكانیكی ئۆتۆمبێل دەستكەوت، ئەوكات ژن و منداڵەكانیشی دەبات بۆ ئەوەی لەوێ لەگەل ئەو بژین و لە شارۆچكەی ئیبیڤێل نیشتەجێ دەبن.

سەرباری ئەوەیی سەرەتا نەجات نەیدەتوانی هەتا یەك وشەی فەڕەنسی بڵێت بەڵام كۆچكردنیان بۆ فەڕەنسا بوو بە خاڵێكی وەچەرخان بۆ ژیانی نەجات و خێزانەكەیی ودوایی ئەوەیی هەوڵیاندا لەگەڵ ئەو كلتورە ڕابێن،بەڕاستیش لەگەڵ تێپەڕبوونی رۆژەكاندا توانیان خۆیان لەگەڵ شوێن و زمان و كلتوورە نوێیەكەیان بگونجێنن.

هەرچەندە دایكیان هەردەم هەوڵیدەدا منداڵەكانی بخوێنن و بەهۆیی خوێندنەوە داهاتویەكی باشی ماددی جێگیریان هەبێت، بەڵام باوكیان لۆمەی ئەم ڕێگایەیی دەكرد وهاندەریان بوو بۆ كاری قورس و دوور لە زانست، بەڵام لەم نێوانەدا نەجات هەموو كات و توانای بۆ خوێندن و خوێندنەوە تەرخانكردبوو، لە كۆتای یەكەم ساڵیدا لە فەڕەنسا بە فەڕەنسیەكی ڕەوان قسەی دەكرد و زۆر زوو ڕەگەزنامەی فەڕەنسی وەرگرت و لە بەشی یاسای زانكۆی ئامیان دەستی كرد بە خوێندن كرد.

ڕێكەوت بوو كاتێك نەجات بڵاوكراوەیەكی پەیمانگای لێكۆڵینەوەی سیاسی پاریسی دەبینێت،سەرەڕای ئەوەی كە مامۆستاكانی پێیان وتووە كە ئەوە ئەستەمە، بەڵام نەبووەتە هۆیی ساردكردنەوەیی نەجات و تاقیكردنەوەی ئەنجامداوە و سەركەوتوو بووە،بەو هۆیەشەوە وەرگیراوە بۆ خوێندنی ماستەر لە بواری ئیدارەی گشتی و ئەمەش لە كاتێكدا بووە كە ناوبراو بۆ ئاسانكردنی ئەركی ماددی لەسەر خێزانەكەی لەگەڵ خوێندنەكەیدا دوو كاری ئەنجام دەدا.

دواتر لەگەڵ تێپەربوونی رۆژەكان و زیادبوونی ئەزموونیدا، نەجات بڕیاریدا سەبارەت بە تاقیكردنەوەیی ئەزموونێكی نوێ بۆ ژیانی كە ئەویش چوونە ناو سیاسەتەوە بوو، كە ئەو كارەشی لەڕێگەی حیزبی پارتی سیۆسیالستی فەرەنساوە دەستپێكرد و دواتر قۆناغەكانی یەك لەدوایی یەك تێپەڕاند بە شێوەیەك سەرەتا وەك ڕاوێژكاری شارەوانی شاری لیۆن دەستبەكار بوو،دواتر لە ساڵی 2012 لە لایەن سەرۆكی ئەو حیزبەوە وەك یەكەم ژنی ئەفریقی بۆ وەزیری ژنان كاندید كرا ئەوكارەش بە بەرژەوەندی نەجات كۆتایی پێهات و هەڵبژێردرا، هەرچی دواتریشە وەك وەزیری گەنجان و شار دەستی بەكاركرد و پاشانیش بۆ یەكەمین جار لە ساڵی 2014 كرا بە وەزیری پەروەردە كە یەكەم ژنی فەڕەنسی بوو ئەو پۆستە وەربگرێت و یەكێكە لە پۆستە بالاكانی ئەو وڵاتە.

Back to top button