كچەكەی ســەدام حسێــن چەند نهێنیەكی باوکی ئاشــکرا دەکات

 

نـانا سـەدام حسێـن کچێـکی عیـراقیـە و لـە ئـەڵمـانیـا نیشتەجێ یـە و بەنیـازە سـکاڵای بەرزکاتـەوە دژی هـۆزی ســەدام بـە تومـەتی نـــاوزڕانـدن.

نــانا ســوپرایزێکی تەقـاندەوە ئـەو کاتەی ڕایگەیـاند کە کچـی ڕاستەقینەی ســەدام حسێـن یە و چەندین بەڵگە نامـەی یاسایـی خسـتەڕوو کە کچی سـەدامەو لە ژنێکی تــرە بـەناوی ســەلمی ئـەسعەد سەعید ناسر دۆسەری بەڵام هۆزی ســەدام ووتـەکانی ئــەو ڕەتدەکەنـەوە .

ڕەغـەد کچی سـەدام لە تۆڕە کۆمەڵایتیەکان گوتی نانا هیچ پەیوەندیەکی بە باوکمەوە نیە بـەڵام نانــا وڵامی وتەکانی ڕەغـەدی دایەوە و گوتی ڕەغـەد لەوە تۆقیـوە بابەتی کوشتنی دایکم لە 1995 / 7 / 16 ئاشکرا بکرێت ئـەو کات ڕەغـەد و هاوسەری حسـێن کامل و دایکی سـاجدە خێراڵلە پیـلانیان بــۆ داڕشت

Back to top button