کاریگەری خواردنەوەی ئاوی گەرم لەسەر تەندروستی چییە؟

توێژینەوەکان لەسەر ئاوی گەرم و سوودەکانی بەردەوامە لەرووی تەندروستییەوە، چونکە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر جەستە هەیە، بەتایبەت بۆ دابەزاندنی کێش، هاوکات تێکەڵکردنی چەند دڵۆپێک ئاوی لیمۆ و خواردنەوەی پێش نانی بەیانی سوودی زیاترە

لەم روانگەیەوە پێگەی 24.ae هەندێک لە سوودەکانی نیشان دەدات:

1-بۆ ئاسانکردنی هەناسەدان، چارەسەری هەوکردنی جیوب بەسوودە.

2-ئاوی گەرم باشترە بۆ ددان، چونکە ئاوی سارد زیانی پێدەگەیەنێت.

3-چارەسەری کێشەی قەبزبوون و سکچون دەکات، هاوکات چالاککردنی ریخۆڵە، بەتایبەت ئەگەر لەسەر گەدەی خاڵی بخورێت.

4-خواردنەوەی ئاوی گەرم پێش نانی بەیانی، یارمەتی خاوێنکردنەوە لەش دەدات لە ژەهر، بەتایبەت ئەگەر ئاوی لیمۆی تێدابێت.

5-یارمەتی کەمبوونەوەی ئازاری گەدە دەدات، بەتایبەت لەکاتی هەرسکردندا یان قەبزبوون.

6-یارمەتی توانەوەی چەوری سەر جگەر، یان لەش دەدات و کێشت دادەبەزێنێت.

Back to top button