کەلەرم لە نەخۆشیە مەترسیدارەکان دەتپارێزێت

کەلەرم رێژەیەکی زۆر بەها خۆراکیەکانی وەک ڤیتامین و پڕۆتین و ترشی و ماددەی دژەئۆکسانی لەخۆدەگرێت، کە پێویستیە بنچنەییەکانی لەشی مرۆڤە و بەرگری دژی نەخۆشیەکان بەهێزدەکات.
بەگوێرەی هەواڵێکی ” yawmiyati ” سوودەکانی کەلەرم لەرووی تەندروستییەوە:
1-کەلەرم پارێزەرێکی باشە دژی نەخۆشی شێرپەنجە، بەهۆی بوونی ماددەی “سلفورافان” کە ڕۆڵێکی کاریگەر دەبینێت لە رێگریکردن لە گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان .
2-رێگری دەکات لەبەرزبوونەوەی فشاری خوێن بە هۆکاری هەبوونی پۆتاسیۆم .
3- کەلەرم بەرگریەکی باشە دژی هەوکردنی لەش، هاوکات لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان دەتپارێزێت .
4- چارەسەرێکی باشە بۆ نەخۆشی ڕەبۆ و هێڵنجدان و پوکانەوەی ئێسک.
5-کەلەرم بۆ کەمکردنەوەی ئازاری گەدە و سووتاندنەوەی سوودی هەیە.
6-یارمەتیدەرێکی باشە بۆ کەمکردنەوەی کێش، هاوکات زیادکردنی توانای مێشک و پاراستنی لەنەخۆشی زەهایمەر .
هەموو ئەم سوودانە گرنگی کەلەرمان بۆ رووندەکەنەوە، هەربۆیە باشترە بەشێوەیەکی بەرچاو لە خواردنی رۆژانەدا زیادبکرێت.