لە گرینگترین سودەکانی لالەنگی

لالەنگی دەوڵەمەندە بە ڤیتامیینەكانی ئەی و بی، هەروەها كانزای ئاسن و پۆتاسیۆم لەخۆ دەگرێت، ڕێگریش دەكات لە شێرپەنجەی قۆڵۆن، یارمەتی هاوسەنگ بوونی پەستانی خوێنیش دەدات.

بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانیش دەركەوتووە، كە خواردن لالەنگی ئەم سوودانەی خوارەوەی هەیە.

1. یارمەتی كرداری هەرسكردن دەدات.

2. بەرگرییەكی باشە بۆ ڕێگركردنی لەشێرپەنجەی قۆڵۆن.

3. بۆ دابەزینی كێشی لەش بەسوودە.

4. یارمەتی پاككردنەوەی خوێن دەدات.

5. یارمەتیدەرە بۆ هاوسەنگبوونی پەستانی خوێن.

Back to top button