لێدوانی گواردیۆلا دوای یارییەكە

هەرچەندە یانەی مانچستەر سیتی یارییەكەی لە یانەی تۆتنهام بردەوە بە ئەنجامی (4-3) گۆڵ بەڵام بەهۆی سود وەرگرتن لە یاریی چون تۆتنهام خۆی گەیاندە چوارگۆشەی زێڕین.

دوای یارییەكەو لە لێدوانێكیدا ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی پیپ گواردیۆلا ووتی.. هەردوو یانە یارییەكی زۆر باشمان ئەنجامدا و گۆڵی زۆرمان كرد، ئێمە چوار گۆڵ و ئەوان سێ گۆڵ، بەڵام گۆڵێكیان بەدەست تۆمار كرد، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە سەرنەكەوتین و ئەوە راستیەكەو دەبێت قبوڵی بكەین، بۆیە پیرۆزبای لە یانەی تۆتنهام دەكەم.

راهێنەرەكەی مان سیتی ووتیشی.. لەسەرەتایی یارییەكەوە چەند هەڵەیەكمان ئەنجامدا، چەند شتێك ڕویداو تێپەڕی بەسەرماندا پاشان قەرەبومان كردەوە، بەڵام گۆڵەكەی لۆرێنتی بەدەست بوو، من وەك خۆم پشتگیری لە ڤار دەكەم، بەڵام دڵنیام ناوبژیوان لە گۆشەیەكەوە دیمەنەكەی بینی كە بەردەست كەوتنەكە بە ڕونی دیار نەبوو.

گواردیۆلا ووتیشی.. ناخۆشترین كاتی یارییەكە تۆماركردنی گۆڵی پێنجەم بوو، ئێمە ئاهەنگمان گێڕاو دڵخۆش بوین، بەڵام پاش دوو خولەك گۆڵەكە ڕەتكرایەوەو بێ هیوا بون، هەر لەسەرەتاوە گۆڵەكە ئەژمار نەكرایە بۆ ئێمە زۆر باشتر بوو، بەڕاستی بە كاتێكی قورس و سەخدا ڕۆیشتین.

لە كۆتایدا راهێنەرەكەی مانشستەر سیتی ووتی.. بەراستی هەستێكی ناخۆشە بۆ ئێمە كە لە پاڵەوانێتیەكە دوورخراییەنەوە، بەڵام یارییەكی جوان و باشمان ئەنجامداو بینەر بە گشتی چێژیان لە یارییەكە بینی چونكە هەردولامان گۆڵی زۆرمان تۆمار كرد، بەڵام دواجار بەشی سەركەوتن بۆ تۆنهام بوو پیرۆزبیان لێدەكەم.

Back to top button