هۆشیار زێباری: عەممار حەکیم هەوڵ دەدات عادل عەبدولمەهدی بکاتە دەرەوە

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان زانیارییەک سەبارەت دۆخی ئێستای سیاسیی عێراق ئاشکرا دەکات و دەلێ عەممار حەکیم هەوڵی کردنە دەرەوەی عادل عەبدولمەهدی دەدات.

زێباری، لە توویتێکیدا لە تۆری کۆمەڵایەتی توویتەری نووسیویەتی”حزبی دەعوەی ئیسلامی هەوڵ دەدات بێتەوە گۆڕەپانی سیاسی و عەممار حەکیمیش هەوڵ دەدات کە عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیران بکاتە دەرەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە ئەو هەوڵە دوای ئەوە دێت کە “لەلایەن دەنگدەرانی عێراقەوە لە هەڵبژاردنەکەی 2018دا سزایان وەرگرت لەبەرامبەر شکستەکانیان لە 2014″.

زێباری، نووسویەتیشی”دەبێت بوەستێنرێن چونکە هیچ شتێکی نوێیان بەدەستەوە نیە کە پێشکەشی بکەن”.

Back to top button