بەرپرسێکی حەرەس سەوری:”ئێران پەیوەندی لەگەل ئەلقاعیدە ھەبووە”

بەرپرسێکی پێشوی ھێزەکانی پاراستنی شۆڕشی ئێران ئاشکرای دەکات کە وڵاتەکەی پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدە ھەبووە.

لیوا سەعید قاسمی نەیشاردەوە کە وڵاتەکەی ھاوکاری ڕێکخراوەکەی کردوەو جیا لەوەش مەشقی بە تیرۆریستانی ئەو رێکخراوە کردوە.

لای خۆیەوە حوسەین ئەڵڵا کەرەم سەرۆکی گروپە چەکدارەکانی «شوێن کەوتوانی حیزبوڵا»ی سەر بە ھێزەکانی حەرەس سەوری ئێرانی تەئکیدی لە ڕاستی وتەکانی لیوا قاسمی کردەوە تایبەت بەو پەیوەندییانە کە کەسێکی نزیکی عەلی خامنەیی لەھەمان کاتدا
بەڵام ڕەمەزان شەریف وتەبێژی ھێزەکانی حەرەس سەوری ئێرانی ئەو قسانەی بە بێ بنەما ناوبردوو ڕایگەیاند کە ئێران ھەرگیز کارێکی لەو جۆرەی نەکردووە.

Back to top button