هه‌ڵهاتنی سه‌ركرده‌كانی داعش له په‌ره سه‌ندندایه
خواكوڕك
پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و پۆلیسی ئیتیحادی و یه‌كه تایبه‌ته‌كانی دژه تیروری عێراقی نزیكبونەوە لەسەنتەری شاری مووسڵ و قەزای تەلەعفەر و وایكرد كه فەرماندەكانی داعش لەگەڵ خێزانەكانیان دەستیان كردووە بە هەڵهاتن و كۆكردنه‌وه و بردنی زێڕ و ماڵ و ئه‌و كه‌نیزه و غه‌نیمانه‌ی كه ده‌ستیان كه‌تووه و بردنی بەرەو خاكی سوریا.
سەرچاوەیەك كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت، به ماڵپه‌ڕی به‌غداد پرێسی راگەیاندووە، هێزە عێراقییەكان و میلیشیاكانی حەشدی شەعبی تەنها 6 كیلۆمەتریان ماوە بۆ ناو سەنتەری قەزای تەلەعفەر . ئاماژەی بەوەشداوە كە لەگەڵ نزیكبونەوەی هێزە عێراقییەكان، فەرماندەكانی داعش لەگەڵ خێزانەكانیان لە گوندی (خزر یاس) دەستیان كردووە ڕاكردن بەرەو سوریا. سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەداوە كە چەكدارانی حەشدی شەعبی نزیكبونەتەوە لە كۆنترۆڵكردنەوەی رێگای سەرەكی نێوان قەزای تەلەعفەر و شەنگال، هەروەها رێگای سەرەكی نێوان تەلەعفەر و شاری رەققەی سوریا. سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیش ئاماژه‌ی داوه ئه‌گه‌ری هه‌یه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جوگرافی گرنگی ده‌شتاییه‌كانی نه‌ینه‌وا به یه‌كبگه‌ن .
هاوكات خودی ئەبوبكر به‌غدادی هاتووه‌ته سه‌ر هێڵ بۆ ڕیگه‌گرتن له دیاره‌ده‌ی جێهێشتنی سه‌نگه‌ره‌كانی و چۆڵكردنی پێگه‌كانیان بەغدادی له نامه‌یه‌كی تایبه‌تدا داوایكردوه تا گه‌یشتن به پله‌ی شه‌هاده‌ت بجه‌نگن ، سزای تووندی ئه‌وانه‌ش ده‌درێت كه هه‌ڵدێن.
خواكوڕك
سه‌چاوه‌كان
سومریه نیوز بغداد پۆست