روونکردنەوەیەکی گرنگ لە وەزارەتی دارایی و ئابوری

دوای ئەوەی لە ڕابردوو ئەو خانەنشینانەی ناسنامەیان ونکردبوو بەڕێوەبەرایەتی خانەنشین چەکی بانکی بۆ خەرجکردنی مووچەی بۆ نەدەکرد تا موچەکەیان وەربگرن،لەو بارەیەوە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەک ئاڕاستەی فەرمانگەی خانەنشینی دەکات.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی کە وێنەیەکی بە (خواکوڕک) گەیشتووە و واژۆی رێباز حملان وەزیری دارایی بەسەرەوەیە و تێیدا لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەرێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی ئاگادار کراوەتەوە کە کارکردن بە وێنەی کۆپی (مذكرة اذن القبض 35/أ امانات) دەکرێت کە لەلای هاووڵاتییانە و بەهۆی کەمتەرخەمییەوە وێنە رەسەنەکەی ون دەبێت یان نامێنێت.

ڕوونیشکراوەتەوە، دەبێت وێنەیەک لە کۆپی وەرگرتنی یاداشتی ئاماژە پێکراو لەلایەن فەرمانگەکەی پەسەند بکرێت و بەنووسراوی فەرمیش پشتگیری پەسەندکردنەکەی بکرێت، بۆ ئەوەی کاری پێویستی لەسەر بکرێت.

 

 

Back to top button