کونسولی فەرەنسا سوپاسی گەلی کورد دەکات

دوای ئەوەی کلێسای نۆتردام لە پاریسی فەرەنسا سوتا، سوتانی کلێسا مێژوویەکەی فەرەنسا بووە مایەیی دڵتەنگی لە سەرتا سەری جیهان، زۆرێک لە هاوڵاتیانی کوردستان خەمباری خۆیان ڕاگەیاند لە بەرامبەردا کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان سوپاسی گەلی کوردستان دەکات.

کونسوڵخانەی فەرەنسا لە هەولێر لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) پەیامێکی سوپاسگوزاری بڵاو کردووەتەوە.لە پەیامەکەدا، نووسیویەتی، ”زۆر سوپاس بۆ هەموو دۆستانی کوردستانی عیراق بۆ پەیامە هاوسۆزییەکانتان“، کە بەبۆنەی سووتانی کەنیسەی کاتدڕائیی نۆتردام لە پاریس، دەریان بڕیوە.

 

دوای سووتانی کەنیسەکە، هاووڵاتییانی کوردستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دڵگرانی و هاوسۆزیی خۆیان بەو رووداوە دەربڕی.

ئەو هاوسۆزییەی گەلی کوردستان بۆ فەرەنسا بەهۆی هاوکاری و پاڵپشتییە بەردەوامەکانی گەل و حکوومەتی فەرەنسا دێت بۆ گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە، کە لە سەردەمی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولەوە دەستیان پێ کردووە و لە شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعشیشدا، هاوکارییەکانی فەرەنسا رۆڵێکی کاریگەریان لە سەرکەوتنی هێزەکانی پێشمەرگە هەبوو.

 

Back to top button