هەوالگری رووسیا هەوالێکی بڵاوکردەوە وڵاتانی ئەورووپا لێی تۆقیون

 

دوای ئەوەی خەڵافەتی داعش لە سوریاو ڕۆژئاوای کوردستان ڕووخا به‌ڕێوبه‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری رووسیا، ئه‌لیكسه‌نده‌ر بۆرتنیكۆڤ، رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 1500 چه‌كداری داعش گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ئه‌وروپا و ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی، ئەو هەواڵە وڵاتە ئەورووپیەکانی تۆقاندووە.

بورتنیكۆڤ، له‌ میانی كۆنگره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی، راشیگه‌یاند، په‌یكه‌ری نێوده‌وڵه‌تی تیرۆر، زۆر پشت به‌و چه‌كداره‌ بیانیانه‌ ده‌به‌ستێت، كه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ئه‌وروپا.

گوتیشی: ئه‌وان ئێستا ئاماده‌ن بۆ هه‌ر جۆره‌ كرده‌وه‌یه‌ك. چونكه‌ ئه‌زموونێكی زۆریان له‌ شه‌ڕ و درووستكردنی كه‌رسته‌ی تیرۆریستی به‌ده‌ستهێناوه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، 5 هه‌زار چه‌كدار له‌ ئه‌وروپاوه‌ خۆیان گه‌یاندبووه‌ گۆڕه‌پانه‌كانی شه‌ڕ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئێستا 1500 چه‌كداریان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ئه‌وروپا.

سه‌رچاوه‌: روسیاالیوم

Back to top button