ئێران بەو نزیکانە دەچینە جۆڵان بەبێ حسابکردن بۆ ئەمریکا
دوای ئەوەی ئەمریکا جۆڵانی وەک بەشێک لە خاکی ئیسرائیل ناساند، فه‌رمانده‌ی هێزی وشكانی سوپای ئێران ئاڕاسته‌ی ئیسرائیل و هێزه‌كانی له به‌رزاییه‌كانی جۆلان كرد و رایگه‌یاند كه به‌مزووانه جۆلان و سوپای ئیسرائیل له‌و شوێنه ده‌رده‌كه‌ن.
كیومه‌رس حه‌یده‌ری فه‌رمانده‌ی هێزی وشكانی سوپای ئێران له‌میانی نمایشی سه‌ربازی به‌بۆنه‌ی رۆژی جه‌ژنی سوپاوه رایگه‌یاند كه “به‌دوای دوژمنه‌كانمانه‌وه بووین تا به‌رزاییه‌كانی جۆلان، به‌مزووانه ده‌چینە جۆلان و قه‌واره‌ی زایۆنی لێده‌رده‌كه‌ین”.
فه‌رمانده‌ی هێزی وشكانی سوپای ئێران وتی: “ناساندنی سوپای پاسداران وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی، ئاسایشی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و سوپای ئه‌مریكا ده‌كاته هێزێكی تیرۆریستی داگیركه‌ر كه له هیچ شوێنێكی جیهاندا ئاسایشی پارێزراو نه‌بێت”.
به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هێزه‌كانی سوپای ئێران به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی سوپاوه و به ئاماده‌بوونی حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆكی ئێران و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی باڵای سوپا و سوپای پاسداران نمایشێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازییان له باشووری تارانی پایته‌خت ئه‌نجام دا.