ئیسماعیل بێشکچی: هەلبژاردنەکانی تورکیا دیموکراسی نەبوو، ئەردۆگان دیموکراسیەتی ئەو وڵاتەی خستە ژێر پرسیار
دوای ئەوەی هەلبژاردنی شارەوانیەکان لە تورکیا بەڕێوەچوو حزبی دەسەڵاتدار لە سێ گەورە شار دۆڕا، هەروەها ئامادەنیە بەلگەنامەی دەست بەکاربوون بۆ کاندیدە دەرچوەکانی حزبەکانی دژ بە ئاک پارتی بکات
،كۆمەڵناس و نووسەرێکی ناسراو و دۆستی کورد دهڵێت: هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی تورکیا هەڵبژاردنی دیموکراتیانە نەبوون.
ئیسماعیل بێشكچی لەبارەی دۆزی کورد ڕایگەیاندوە، “پرسی کورد پرسێکی زۆر گەورەیە، پرسێکە کە لە بیستەکانی سەدەی رابردووەوە دەبوایە چارەسەربکرێت، دوای جەنگی یەکەمی جیهانی هەموو ئەو گەلانەی لە ژێر کۆلۆنیالیزمی بریتانیا بوون بوونە خاوەنی دەوڵەت بەڵام کورد نەبووە خاوەنی دەوڵەت”.
هەروەها دەشڵێت “هەڵەیە گەر بڵێین پرسی کورد پەیوەستە بە دیموکراسییەوە، بەڵکو پێچەوانەکەی راستە، دیموکراتیبوونی وڵاتانی داگیرکەری کوردستان پەیوەستە بە پرسی کوردەوە، چونکە پرسی کورد بریتییە لە دۆزی ڕەوای گەلێك کە مافی ئازادی و بەدەوڵەتبوونی لی قەدەغەکراوە”.
ئهو نووسهره ناسراوه ئاماژه بهوهش دهدات، “لە دواین هەڵبژاردنی تورکیادا هەندێك ئەنجام گۆڕان، بەڵام هێشتا ئەمە ئەوە ناگەیەنێ کە هەڵبژاردنەکە دیموکراتیانەیە، باشترین نموونە لەسەر ئەو پرسە شارەداری ئیستانبوڵە، ماوەیەکی زۆری خایاند و دوو جار دەنگەکان ژمێردرانەوە تا بەلایەکدا کەوت، جا بیربکەوە دەبێ بۆ کوردێك چی بێت”