کچە پاڵەوانێکی ئێرانی سزا دەدرێت

 

کـلارا دالای وتـەبێژی تایبەتی کچە یاریزانی ئێرانی سـەدەف خـادمی 24 سـاڵـە ڕایگەیانـد سـەدەف یـەکەم کچـە یاریزانی ئێـرانیـە کە ڕۆژی شـەممەی ڕابردوو بـەژداری یاری وەرزشـی مشـتەکۆڵـەی کرد و بۆتە پاڵەوان بەڵام دوای ئەو پاڵەوانێتیە ئێرانی لێ قەدەغە دەکرێت.

کـلارا گـوتی پاش یاریەکـە سـەدەف بەنیاز بـوو بگەڕێـتەوە ئێـران بـەڵام هەواڵـی پێگەیشت کە فەرمانی دەستگیرکردن دەرچـووە بـۆ سـەدەف و بۆ جارێکی تر ناتوانێت بڕواتەوە وڵاتی خۆی چونکە حیجابی نەپۆشیوە.

وتەبێـژی سەفارەتی ئـێران لە فـەرەنسا دووپاتی کردەوە کە فەرمانی دەسـتگیرکردنەکە دەرچـووە و یەکێتی مشتەکـۆڵەی ئێـرانیش ڕایگەیاند ئێـمە ئاگاداری ئـەم پێشـبڕکێـیە نیـن و ئـەگەر کچـانی ئێـران بـەژداری هـەر پێشبڕکێیـەك بـن دەبـێ حیـجاب بـپـۆشـن.

Back to top button