پرته‌قال مرۆڤ له شێرپه‌نجه دوور ده‌خاته‌وه و كۆئه‌ندامى هه‌رس ده‌پارێزێت
زیشكى قه‌سر ئهلعهینى میسرى رایگه‌یاند” كه پرته‌قال له ژماره‌یه‌ك ڤیتامینى گرنگ پێك دێت ، كه سوود به مرۆڤ ده‌به‌خشن و گرنگترینایان ڤیتامین C و B یه ، كه كار ده‌كه‌ن بۆ زیاد كردنى تواناى به‌رگرى جه‌سته له هه‌مبه‌ر نه‌خۆشیه‌كان و مادده‌ى ئاسنیش بۆ له‌ش زیاتر دابین ده‌كات ، هه‌روه‌ها تواناى كۆئه‌ندامى هه‌رس زیاتر ده‌كات و ئێسكى مرۆڤیش پته‌وتر ده‌كات ، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى سوودى به‌رچاوى هه‌یه له هه‌مبه‌ر پاراستنى مرۆڤ له نه‌خۆشى شێرپه‌نجه .
هه‌روه‌ها پرته‌قال چاره‌سه‌رێکی کاریگه‌ره بۆ ئه‌نفلۆنزا ، جگه له‌مه‌ش له‌م دوایانه‌دا لێکۆلینه‌وه زانستیه‌کان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه که پرته‌قال چاره‌سه‌ری 9 نه‌خۆشی ده‌کات و سوودێکی زۆری هه‌یه بۆ له‌شی مرۆڤ ، هه‌روه‌ها په‌لکی پرته‌قال ده‌وله‌مه‌نده به ماده‌یه‌ك که یارمه‌تی ده‌ره بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی رێژه‌ی کۆلسترۆل له خوێن .
هه‌روه‌ها رێگره له به‌رده‌م مه‌ینی خوێن له نێو ملوله خوێنه‌کان و یارمه‌تی ده‌ره بۆ نه‌هێشتنی په‌ستانی خوێن و هه‌روه‌ها رێگره له به‌رده‌م تووشبوون به نه‌خۆشی دل
پرته‌قال باشترین و گرنگترین میوه‌یه بۆ سه‌لامه‌تى ته‌ندروستى جوانكارى ڕوخسار ، وه به‌هۆى ئه‌و ژماره زۆره‌ى ماده‌كانی تێیدایه باشترین سوود به مرۆڤ ده‌به‌خشێت .
پرته‌قال به‌هۆى بوونى چه‌ندین ڤیتامین و پێكهاته‌ى سروشتى ، وه‌كۆ (شیرینی و ترشی شیرین) سوودێكى پزیشكى زۆرى هه‌یه ، وه له هه‌ریه‌ك له ڤیتامین (Cو Aو B1و B2 پێكهاتووه .