سێ ڕۆژى هه‌فته‌ى داهاتوو بۆ بەشێک لە فەرمانبەران ده‌كرێته‌ پشوو

گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت سێ ڕۆژى هه‌فته‌ى داهاتوو بۆ بەشێک فه‌رمانبه‌ران ده‌کرێتە پشووى فه‌رمى.

نه‌به‌ز ئیسماعیل، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند: سێ ڕۆژى هه‌فته‌ى داهاتوو كه‌ ده‌كاته‌ ڕۆژانى یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌، بۆ فه‌رمانبه‌رانى مه‌سیحى له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا پشووى فه‌رمییه‌.

گوتیشی: پشووه‌كه‌ به‌بۆنه‌ى (جه‌ژنى قیامه‌)ى مه‌سیحییه‌كانه‌وه‌یه‌ و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ بڕیاری لەسەر دراوە.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا جگه‌ له‌ فه‌رمانبه‌رانى مه‌سیحى، ده‌وام بۆ فه‌رمانبەرانى دیكه‌ له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانى حكوومه‌تدا ئاساییه‌ و پشوو نییه‌.

 

 

Back to top button