ئاگادارییەك لەبارەی بارینی بەفر و بارانەوە بۆ سەرجەم ھاووڵاتییان .. دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ سبەی شەممە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ ھەینی 19/4/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، پاشان بۆ ھەوری تەواو دەبێت، لێزمە باران دەبارێت و ھەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت، بە تایبەت لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ و ئێوارەدا، ئەگەری بارینی بەفرێکی کەمیش لە ناوچە شاخاوییەکاندا ھەیە.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی شەممە 20/4/2019، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، ھەندێک جار بۆ ھەوری تەواو دەگۆڕێت، ئەگەری بارانبارینی بەلێزمە ھەیە.

Back to top button