مامی بەشار ئەسەد قۆڵبڕە
دادوەرێکی فـەرەنسی بـەناوی ڕیـنۆ فان ڕویمبیك فـەرمانی دادگـایـی کردنی بۆ رەفعـەت ئـەسعەدی مامـی بەشـار ئـەسەدی دەرکـرد بـە تۆمەتی گـومان لە دامەزراندنـی ئیمبراتۆریەتـێکی زەوی و زار بـە ڕێگـای قـۆڵ بــڕی و مەزەنـدە دەکری بەهـایەکەی بگـاتە نـزیکەی 90 ملیـۆن یـۆڕۆ
رەفعەت لە سـاڵی 1984 وە پاش ناکـۆکیەکی خێـزانی لەگەڵ بــرایەکی حافــز ئـەسەد ڕووی لە ئـۆروپا کــرد و خــۆی و هەر چــوار هاوسەرەکانی و 16 مـناڵــی جگــە لـە داروودەسـتەکـەی لــەوێ نیشتەجێ بــوون و ژیانێـکی شــاهانە ئــەژیان لـە حـوزەیرانی سـاڵی 2016 وە ڕەفـعەت لە ژێـر چاودێـری دادگـای و یاسـای فـەڕەنسا دایە بەهۆی کـۆکردنەوەی موڵك و مـاڵێکی نایاسـایی لەوانـە باڵـەخانەیەك لـە شەقامی ڤـۆش لـە پاریـس و نـزیکەی 40 شـوقـە لـە گەڕەکـە شـاهانەکان و کـۆشکێـك و مەزرەعەیـەك لـە فـاڵ دوازی نـزیك پاریـس و 7400 مەتـر لە لیــۆن