بەڵـگەنـامەکان تورکیا ئیحراج دەکەن
چەند بـەڵگـەنامـەیەکی تایبـەت بڵاودەکرێنەوە کە تێیدا ئاشکـرا بـووە چەکـدارانی داعش گەشتیـان بـۆ تورکیـا ئـەنجام داوە وکارئاسانی بۆ تیرورستان کراوە گەشت بکەن و لـە شارەکانی تـورکیـا چارەسەر وەربگرن
بـەڵگەنامـەی یـەکەم : ڕێ پێـدراوە تیرۆرست ئـەبـو موسـای ئـەلبای و هـاوسـەری گەشت و هـاتووچۆ بکات بــۆ تـورکیـا
بـەڵگـەنامەی دووەم : لـە لایـەن داعشـەوە دەرچـووە لـە ولایـەتی بـەرەکە و گەشتـی ئـەبـو قـەعقاعی تـورکی ئاشـکرا دەکات لـە عیـراقەوە بــۆ شـــام بـەڵگـەنامـەی سێ یـەم : لـە ولایـەتی حـەلەب سەر بـە داعش دەرچـووە و ئاراسـتەی کەسێك کراوە بەناوی والـی و باسـی تیرۆریستێك دەکات بە ناوی ئـەبو شـەهیدەی تورکستانی یە و سـەر بە کەتیبەی سـەڵاحەدینی ئـەیوبییە و ئارەزووی دەکرد شـوو بە کچێکی تورکی بکات و دەبـوایـە لـەماوەی هەفتەیەك لـە تورکیـاوە بچێتە سـوریا ئـەم بـەڵگەنامـانە شـێوازی هێـنانی کچـان و ژنــان بـۆ تیرۆرستانی داعش ئاشکرادەکەن و زۆربەیان لـە ڕێگای تـورکیـاوە دەهـاتن ،
بـەڵگـەنامـەی دیکەش هـەن نــــاو و ژمـارەی تەلەفـۆنی تــورکی تیـدایە و کـاتی پـەیوەندیـەکانیـان و بـەرواری گەیشتنی ئـەو بــەناو کۆچبـەرانەی کە لە ڕێگــای تورکیـاوە دەچوونـە نێـو ڕیـزەکانی داعــش