عەبادی و ماڵكی و یەكێتی و حەكیم پیلانیان ھەیە كودەتا بەسەر عادل عەبدولمەھدی- دا بكەن

 

دوای ئەوەی نەیانتوانی ئاستەنگ بۆ حكومەتەكەی دروست بكەن تا ناچاری بكەن واز لە دەستھەڵات بھێنت، ھەر یەك لە حەیدەر عەبادی و نوری ماڵكی و گرۆپێكی ناو یەكێتی، بە پشتگیری ئێران، پیلانیان ھەیە كودەتا بەسەر عادل عەبدولمەھدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بكەن.

ماڵپەڕی (خواكوڕك) لە چەند سەرچاوەیەكەوە ئەوەی زانیوە كە، لە ئیستا حەیدر عەبادی و نوری ماڵكی و عمار حەكیم، لە ھەوڵی ئەوەدان بە كودەتای سەربازی عادل عەبدولمەھدی لە دەستھەڵات دوور بخەنەوە، بۆ ئەم مەبەستە لە رێگای ئێرانەوە داوا لە بەرھەم ساڵح و گرۆپێكی ناو یەكێتی كراوە ھاوكاری ئەم ھەوڵە بن.

بەشداربوونی یەكێتی لە پیلانی كودەتای سەر عادل عەبدولمەھدی دوای ئەوە ھات كە چەندین جار لەلایەن پەڕلەمانتارانی ئەو حزبە و سەرۆك كۆمارەكەیان، ھەوڵدراوە سەرۆك وەزیرانی عێراق ھاوشێوەی عەبادی و ماڵكی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم ببڕێت، بەلام لە دواین لێدوانی عادل عەبدولمەھدیدا ئاماژە بەوە دراوە “مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم نابڕم ئەگەر ببێتە ھۆی لەدەستدانی پۆستەكەشم”.

بەپێی زانیاریەكانی (خواكوڕك) ھۆكاری نەدانی پۆستی وەزارەتی داد بە یەكێتی لەلایەن عادل عەبدولمەھدیەوە بۆ ھەستكردن بەم پیلانە دەگەڕێتەوە كە لە داھاتوودا پێشبینی دەكرێت دژی ناوبراو ئەنجام بدرێت.

لەم باریەوە ماڵپەڕی شەفەق نیوز ڕاپۆرتێكی لەسەر جموجولە نا ئاساییەكانی نێوان عەبادی و ماڵكی بڵاوكردووتەوە و بەپێی ڕاپۆرتەكەبێت ئەم دوو سەرۆك وەزیرانە لەكار لادراوەی عێراق ھیشتا تموحی بوون بە سەرۆك وەزیرانی عێراقیان ماوە.

ئەمە لە كاتێكدایە، هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە تویتێكدا وریایی لە بوونی هەوڵێكی حزبی دەعوەی ئیسلامی و رەوتی حیكمەی نیشتیمانی دا بۆ شكست پێهێنانی حكوومەتی عادل عەبدولمەهدی و گوتی، حزبی دەعوە پیلان دادەنێت بۆ گرتنەوەدەستی دەسەڵات بە هاوكاری رەوتی حیكمە و ئەوان دەیانەوێت حكوومەتی عەبدولمەهدی بڕوخێنن.

Back to top button