ھێرشكرایە سەر بارەگایەكی یەكیتی
بارەگایەكەی یەكێتی لە خانەقین لە رێگای بۆمبێكە دەستییەوە هێرشی دەكرێتە سەر.
میدیای فەڕمی یەكێتی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی ١٩-٤-٢٠١٩ بارەگایەكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ناحیەی قەرەتەپە لە خانەقین بە بۆمبێكی دەستی هێرش دەكرێتە سەری.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی خانەقین ئاشكرایكردووە، ئەو بارەگایە دەكەوێتە ناحیەی قەرەتەپە و بە بۆمبێكی دەستی هێرشی كراوەتەسەری”
وتیشی” بۆمەبەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە بەردەوامە بۆ زانینی ئەوەی ئایا دەستی داعش هەبووە لەو هێرشەدا یان دەستی حەشدی شەعبی لەپشتە”.