داعش لە حەمرین جموجوڵی ھەیە

وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بۆردومانكردنی مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعشی له سنووری پارێزگای دیاله بڵاوكرده‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له سنووری به‌رزاییه‌كانی حه‌مرین، بۆردومانی چه‌كدارانی داعشیان كردووه و ژماره‌یه‌ك حه‌شارگه و مۆڵگه‌ی داعش هه‌ڵته‌كێندراوه.
پێشتر هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بڵاویان كردبوویه‌وه، كه چه‌كدارانی داعش له سنووری به‌رزاییه‌كانی حه‌مرین، ده‌ستیان به جموجۆڵ كردووه‌ته‌وه.
دانیشتوانی كوردی ناوچه‌كه به هۆی مه‌ترسییه‌كانی داعش، به‌شێكیان ناچار بوون ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێبهێڵن و ئاواره بن.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌ستیان به‌سه‌ر ناوچه‌كاندا گرتووه و هێزی پێشمه‌رگه تێیاندا نه‌ماوه، ئه‌وه‌ش وایكردووه، بۆشایی ئه‌منی درووست بێت و هێزه عێراقییه‌كان نه‌توانن سه‌قامگیری ناوچه‌كه بپارێزن.