لە باشوری کەرکووک هێزە عێراقیەکان ۱۲چەکداری داعشیان کوشت
دوای ئەوەی گرووپێکی چەکداری داعش هێڕشیان کردە سەر پۆلیسی فیدڕالی عێراق لە باشوری کەرکووک، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، بڵاویكرده‌وه، توانیویانە 12 چه‌كداری داعش كوژراون و ژماره‌یه‌كیش له ئه‌نبار ده‌ستگیركراون
لە به‌یاننامه‌کەی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق هاتووه: له ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌تدا، هێزه‌كانی دژه تیرۆر، توانیان له باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك 12 چه‌كداری داعش بكوژن، كه چواریان پله‌ی ئه‌میریان هه‌بووه.
هه‌روه‌ها هاتووه: هێزه‌كانی دژه تیرۆر توانیویانه كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌و چه‌كدارانه له دۆڵێكی نزیك حه‌ویجه بدۆزنه‌وه، كه چه‌ندین جۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی تێدا حه‌شاردراوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، له رۆژئاوای قه‌زای ره‌تبه‌ی پارێزگای ئه‌نبار، 12 چه‌كداری داعش ده‌ستگیركراون. به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه دۆسییه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و راپێچی به‌رده‌م دادگا ده‌كرێن.