کــۆمپانیاکانی سـعودیە بەشداری لە پیشانگای نێودەوڵەتی هەولێـر دەکەن
22 کـۆمپانیای سـعودی لە ژێـر باڵی شـانشینی عەرەبـی سعـودی و بە سەرۆکایەتی دەستەی پێشخستنی هـەناردەکان بـەشداری لە پیشانگای نێـو دەوڵەتـی هەولێـر دەکەن کــە تایبەتـە بە بیناسـازی و بەردی سـرووشتی و ئامێـری قـورس و بـڕیارە لـە ڕۆژانی 25 – 22 ی ئـەم مانگــە لە پایتەخـتی هـەرێـم بـەڕێـوەبچیـت.
سـعودیە بـەنیـازە هـەناردە نــا نەوتیـەکانی بەرزکاتەوە بـەڕێژەی سـەدا 16 بـــۆ لە سـەدا 50 تا ســـاڵی 2030 و ئـەوە دووەم جـارە بەشـداری لەو پێشانگایە دەکات.
لـە ساڵی 2016 نـزیکەی 300 کۆمـپانیا لـە 20 ووڵاتـی جیاواز بـەشداریان کــرد لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێــر و مەزندە کــرا نــزیکەی 21 هەزار کـەس ســەردانی پیشـانگاکەی کردبێـت