ئایا خواردنی خورما لەگەڵ چا سوودی هەیە؟

ماوەیەکی زۆرە خواردنی خورما لەگەڵ چا بووەتە دیاردە لەناو هاوڵاتیاندا، هەندێک دەپرسن ئایا زیانی هەیە یاخود سوودەکانی زیاترە، لەمبارەیەوە پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی، هاوکات ئه‌ندامی کۆلیژی ئه‌مریکی بۆ زانستی خۆراک د.کامەران رەسول ژاژڵەیی رونکردنەوە دەدات:

خواردنی خورما لەبری شەکر لەگەڵ چادا زیانی نییە بۆ مرۆڤێکی ئاسایی، بەڵام چا بەشێکی زۆری سوودەکانی خورما لەناودەبات، بەشێوەیەکی گشتی ئەم کەسانە نابێت خورما و چا پێکەوە بخۆن یان زۆر بە کەمی بەکاریبهێنن:

1-توشبوانی نەخۆشی شەکرە.

2-هەموو ئەوانەی کێشیان زۆرە، یان قەڵەون و رێجیم دەکەن.

3-لەکاتی دووگیانیدا، کە لە بەشێکی دیکەدا ئاماژە بە هۆکارەکەی دەدەین کە بۆچی نابێت بیخوات.

خورما بڕێکی زۆر کالۆری تێدایە و رۆژانە لە 1-3 دەنک زیاتر نەخۆیت باشترە، بەپێچەوانەوە لەناو هاوڵاتیاندا بەهۆی ئەوەی خورما ئامادەکراوە و پاککردنی ناوێت، بڕێکی زۆر دەخوات لە کاتێکدا ئامادەنییە سێ سێو لە رۆژێکدا بخوات.

Back to top button