پێستت بە سیر بپارێزە

پێست گرنگترین بەشی جوانیی ڕوخساری مرۆڤە، بۆ ئەوەی بە جوانیش بمێنێتەوە، پێویستە بەردەوام پارێزگاری لێ بکەین.

پێکھاتەی سیر کۆلاجینی تێدایە، کە بۆ جوان و گەنج مانەوەی پێست پێویستە، ھەروەھا بە باشی پارێزگاری لە پێست دەکات، گرنگیی زۆریشی بۆ پێست ھەیە، ئەگەر دەتەوێت بەخێرایی لە زیپکە و شوێنی زیپکە ڕزگارت بێت، سیر بەکار بھێنە.

بۆ ئەوەی زیپکە و شوێنی زیپکە لەسەر دەموچاوت نەھێڵیت، پێویستە سەرەتا دەموچاو و دەستەکانت بشۆیت، پاشان وشکی بکەرەوە و سیرێک بکە بە دوو پارچە بۆ ماوەی چەند خولەکێک بیخە سەر شوێنی زیپکەکە، ئینجا لای ببە، کاتێک وشک بووەوە، مەیشۆ.

ڕۆژانە ئەم ڕێکارە دووبارە بکەرەوە تا لە زیپکە و لە شوێنەواری زیپکە ڕزگارت دەبێت و دەبیت بە خاوەن پێستێکی جوان.

Back to top button