پۆلیسی سلێمانی هاك کرا
پەیجی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی گەندەڵییەكانی بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی و چەند ئەفسەرێك بڵاو دەكاتەوە و سەرچاوەیەكیش ئاشكرای دەكات ئەو پەیجە هاك كراوە.
ئەمڕۆ شەممه، پەیجی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە هاک کراوە و سەرچاوەیەکیش لەناو پۆلیس دەڵێ، ئەوانەی لەپشت ئەو تاوانەوەن دەیاندۆزینەوە.
بهپێی زانیارییهكانی (خـواكوڕك) ئەو پەیجەی پۆلیسی سلێمانی هاك كراوە و ئێستە سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنەوەین و دڵنیاشبن ئەو كەسانەی لەپشت ئەو كارەن دەدۆزرێنەوە.
پەیجی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی زیاتر لە چوار سەعاتە هاک کراوە و لەسەر پەیجەکە ئەو پۆستە داندراوە، گەندەڵەكانی پۆلیسی سلێمانی عمید ئاسۆ شێخ تەها بەڕێوبەری پۆلیسی سلێمانی ئەكرەم قادر حسین مكافحە و عمید سامان جێگری بەڕێوبەر و مقەدەم ئیبراهیم نووسینگەی كارگێڕی و عەمید ئەردەڵان حفید بەڕێوبەری پۆلیسی قەزاكان و عەمید سەردار محموود بەڕێوبەری پۆلیسی دوكان و ملازم هونەر بەڕێوبەری نووسینگە و مقەدەم فەرهاد چاوشین بەڕێوبەری پۆلیسی ڕۆژهەڵات و ئەم گەندەڵانە لەگەڵ چەند ئەفسەرێكی بنكەكانی ناو شار بەمزوانە ناو و وێنەی ئەوانیش دادەنێین.
ڕۆژانە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕێگەی ئەو پەیجە چالاكیییەكانی بڵاو دەكاتەوە و بووەتە سەرچاوەیەک بۆ میدیاکان.