له ڕووداوێكی هاتوچۆدا 13 كه‌س بوونه قوربانى
له ڕووداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر ڕێگه‌ی شارۆكه‌ى بنگرد ـ ڕانیه، پێنج كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و هه‌شتی تریش بریندار بوون.
پێش نیوه‌رۆی دوێنێ هه‌ینی 19ی نیسان، له‌ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی شارۆكه‌ى بنگرد – ڕانیه، پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو هه‌شتی تریش بریندار بوون.
سهرچاوهویهكی له هێزه ته‌ناهییه‌كانى ڕانیه به (خـواكوڕك) ـی ڕاگه‌یاند، ڕووداوه‌كه له نێوان دوو ئۆتۆمبێڵ له جۆری تۆیتا هایلۆكس و تۆیتا كامری ڕوویداوه‌و له‌ئه‌نجامدا پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه پێكهاتوون له سێ ژن و دوو منداڵ، هه‌روه‌ها هه‌شت كه‌سی تریش بریندابوون كه سه‌رجه‌می قوربانییه‌كان دانیشتوی سنوری شارۆكه‌ى بنگردن.
شایه‌نى باسه پاش گه‌یشتنی هێزه‌كانی به‌شی پۆلیسی دۆكان بۆ شوێنی رشووداوهكه، برینداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، هێڵكاریی بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه ئه‌نجامدراو له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی شارۆكه‌ى بنگردی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی دۆكانهوه په‌راوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كرایه‌وه.