ئاگادارییەکی بەپەلە لە کەشناسییەوە بۆ سەرجەم ھاووڵاتییان.. بەفر و باران دەبارێ .. سبەی یەك شەممە …

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 20/4/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت، پاشان بۆ نیمچە ھەور دەگۆڕێت، باران بەشێوەی پچڕ پچڕ و لە کات و شوێنی جیاوازدا دەبارێت، ڕێژەی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکاندا زیاتر دەبێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی یەکشەممە 21/4/2019، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، لەدوای نیوەڕۆوە ئاسمان بۆ ھەوری تەواو دەگۆڕێت، لەگەڵ دابارینی لێزمە باران و ھەورە تریشقە بەشێوەی پچڕ پچڕ، ئەگەری بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیشدا ھەیە.

Back to top button