سەرۆك بارزانی بۆ مەسیحیەكان: شانازییە لە وڵاتەكەمان فەرهەنگی پێكەوەژیان مێژووییەكی دێرینی هەیە
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، سەرۆك بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە و ئەمەش دەقی پەیامەكەیە:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی هەموو خوشك و برا مەسیحییەكانی كوردستان و عێراق و سەرتاسەری جیهان دەكەم. هیوادارم هەموو جەژنەكانیان لە خۆشی و شادی و كامەرانیدا بگێڕن.
بۆنە و جەژنی پێكهاتەكانی كوردستان دەرفەتی باشن بۆ دووپاتكردنەوەی برایەتی و ئاشتی و پێكەوەژیان و جێگەی شانازییە لە وڵاتەكەمان فەرهەنگی پێكەوەژیان مێژووییەكی دێرینی هەیە و لە سایەی ئەو كولتوورە باڵایەی خەڵكی كوردستانە كە، وڵاتەكەمان لە ئاستی هەرێمایەتی و جیهانیدا نموونەیەكی دیاری پێكەوەژیانی پێكهاتە و ئایینی و نەتەوەییە جیاوازەكانە.
لەم بۆنە پیرۆزەدا هیوای بەختەوەری و شادی بۆ خوشك و برا مەسیحییەكانم دەخوازم و هیوادارم ئەو بۆنەیە دەستپێكێك بێت بۆ نەمانی توندڕۆیی و زوڵم و ئاشتی باڵ بەسەر ناوچەكەمان و جیهاندا بكێشێت.
بمێنن بە خێر و خۆشی
مسعود بارزانی
20ـی 4ـی 2019