ماڵپەڕێكی عێراقی: خــاوەن پـرۆژەی دابەش کردنی عیـراق کاندیدە بــۆ سەرۆکایەتی ئـەمریکا
ماڵپەڕی شەفەق نیوزی عێراقی بڵاویكردەوە كە جێگری سەرۆکی ئـەمریکای پێشـوو جـۆ بایـدەن ڕایگەیـاند بـە شـێوەیەکی یاسایـی خۆی کاندید کـردووە بـۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا کە وا بڕیارە لە 2020 ئـەنجام بدرێت ؛
سـەرۆکی ئـەمریکا دۆناڵد تـرامپ پێـی وایە کە ڕکابەری سەرەکی ئـەو لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریـکا بـۆ ساڵی 2020 هەر یـەکە لە سیناتـۆر بێـرنی ساندرێـز و جێگری سـەرۆکی پـێشـوو جــۆ بایدن ئـەبـن ؛
جــۆ بایـدن لە ساڵی 2006 ئـەندامی ئەنجومەنی پیـران بـوو و بیرۆکەی دابەش کردنی عیراق بـۆ سـێ ناوچەی نیمچە سـەربەخـۆ ” ســونە و شیعـە و کـــورد ” ی خستەڕوو ؛
لە ساڵی 2007 ئەندامانی ئەنجومەنی پیران زۆرینەیان دەنگیـان دا و بیرۆکەیان بەسەندکرد بەڵام ئــۆباما ئـەوکات سیناتۆری ولایەتی ئیلـینۆی بـوو دەنگی نەدا و پێ وابـوو گفتوگۆ لە گەڵ عیراق بکرێت بـۆ مانەوەی هێزەکانی ئـەمریکا باشترە و پاشان ئـەو گفتوگۆیەش سەری نەگـرت ؛