یەكێتی: ئێمە و پارتی و گوڕان رێككەوتووین، تەنھا ماوە رێككەوتنەكە بدرێتە میدیاكان

بزووتنەوەی گۆڕان بەوە ڕازی بووە، پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە یەکێتی بدرێت و ئەم هەفتەیەش حزبەکەی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە(بەپێی گوتەی ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی)

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی ڕاگەیاند: ”بەگوێرەی زانیارییەکانی من، ڕێککەوتنەکان کۆتاییان ھاتووە، تەنیا لە ڕووی ڕاگەیاندنەوە زانیارییەکان بڵاونەکراونەتەوە“.

دەشڵێت:”لە نێوان گۆڕان و پارتی بۆ بابەتی جێگری دووەمی سەرۆکی ھەرێم ڕێککەوتن کراوە و گۆڕانیش قەبووڵکی کردووە کە ئەو پۆستە بدرێت بە یەکێتی“.

باسیشی لەوە کرد کە هەر لەم هەفتەیەدا پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کۆدەبنەوە، هەروەها پارتی و یەکێتیش کۆدەبنەوە و ”ڕێککەوتنەکەش واژۆ دەکرێت.

Back to top button