حکوومەت پلانی ھەیە ئەمساڵ تەواوی قەرزی بەڵێندەران بداتەوە
بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان دەڵێ، ئەگەر دۆخی ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەو شێوەیە باش بێت، ئەمساڵ تەواوی قەرزی بەڵێندەران دەداتەوە، کە یەک ملیار دۆلارە و بەھۆی دانەوەی بڕێکی ئەو قەرزەشەوە ٢٠%ی پڕۆژەکان دەستیان پێ کردووەتەوە.
بەشار عەلی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەھۆی قەیرانی دارایییەوە بڕی یەک ملیار دۆلار قەرزداری بەڵێندەرانە و تاوەکو ئێستا ١٦٠ملیۆن دۆلاری لەو قەرزە داوەتەوە و بەردەوامیش دەبێت تاوەکو ھەموو قەرزەکان دەداتەوە. حکوومەت پلانی داناوە ئەگەر دۆخی ئابووریی ھەرێمی کوردستان باش بێت تا کۆتاییی ئەمساڵ سەرجەم قەرزەکان بداتەوە.”
بەشار عەلی گوتی: “جووڵەیەکی باش لە دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکاندا هەیە و ئێستا٢٠%ی پڕۆژەکان دەستیان پێ کردووەتەوە و ئەگەر قەرزەکان بدرێنەوە سەرجەم پڕۆژەکان دەستبەکار دەبنەوە.”
بەشار عەلی گوتیشی: “ئێستا دۆخی ئابووریی ھەرێمی کوردستان زۆر باشە، بەردەوام شاندی بیانی سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن و دەیانەوێت لە ھەرێمی کوردستان کاری وەبەرھێنان بکەن