ئاسایشی هه‌ولێر دانپێدانانی “تاوانبارێك” بڵاو ده‌كاته‌وه”دەست درێژی كردووتە سەر ئافرەتێكی بیانی”
كه‌مێك به‌ر له ئێستا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند شۆفێرێكی ته‌كسی له هه‌ولێر ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر ئافره‌تێكی بیانی.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر دانپێدانانی تاوانبار (فاخی حه‌مه‌د حه‌یده‌ر)ی بڵاو كرده‌وه كه دان به‌وه‌دا ده‌نێت نزیك كاتژمێر١٢:٥٥ی شه‌و له نزیك كۆنسوڵگه‌ری توركیا ئافره‌تێكی بیانی سه‌رخستووه و دواتر له چۆلهوانێكی نزیك بنه‌سڵاوه ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر.
به پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، ئافره‌ته‌كه بیانییه و له به‌رواری ١ی نیسانی ئه‌مساڵ، تووشی ئه‌م هێرشه هاتووه.
تاوانباره‌كه له گرته‌ی ڤیدیۆیی دانپێدانانه‌كه‌ی ئاشكرای ده‌كات كه دوای ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌داوه، ئه‌و به چه‌قۆیه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ كردووه.
تاوانباره‌كه ده‌شڵێت دوای ده‌ستدرێژی سێكسی، ئافره‌ته‌كه‌ی هه‌ر له شوێنی تاوانه‌كه جێهێشتووه و دوای چه‌ند ڕۆژێك له لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیر كراوه.