سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی له مووسڵ گیانی له‌ده‌ستدا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/02/1-2.jpg)
سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی، له یه‌كێك له بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته له پارێزگای نه‌ینه‌وای باكووری عێراق، گیانی له‌ده‌ستدا.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌ربازه‌كه له رووداوی ته‌قه‌كردن و پێكدادانی سه‌ربازی گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه، به‌ڵام هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییش هیچ ورده‌كارییه‌كی له باره‌ی هۆكاری مردنی سه‌ربازه‌كه ئاشكرا نه‌كردووه.
تا ئێستاش ناسنامه‌ی سه‌ربازه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه، ته‌نها ئه‌وه‌نده گوتراوه، كه ئه‌مه‌ریكییه و له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، له عێراقه.