مەكتەبی سیاسی پارتی جەژنی قیامە لە خوشك و برایانی مەسیحی پیرۆز دهكات

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی سەرجەم خوشك و برایانی مەسیحی لە كوردستان و جیهان كرد، بەبۆنەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت) کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامە، پیرۆزباییەكی گەرم لە سەرجەم خوشك و برایانی مەسیحی لە كوردستان و جیهان دەكەین، ئاواتەخوازین ئەو جەژنەتان بەوپەڕی بەختەوەریی و ئارامیی و ئاسوودەیی بەسەرببەن.
هیوادارین ئەو جەژنە موژدەبەخشی كۆتایی هێنان بێت بە كێشە و گیروگرفتەكانی خوشك و برایانی مەسیحی و پێكهاتە ئایینی و ئایینزاكانی دیكەو زیاتر هەوێنی لێبووردەیی و پێكەوەژیان و تەبایی بێت.
لەو بۆنەیەدا دووبارە جەخت دەكەینەوە سەر بنەما رەسەنەكانی كوولتوری دێرین و رەگداكوتاوی هەمەرەنگیی لەرووی نەتەوە و ئایین و ئایینزاكانەوە و بەبێ هەر جۆرە جیاكاریەك لە ئەرك و مافەكان، كە نەریت و كۆڵەگەیەكی راست و دروستی گەل و كۆمەڵگەی كوردستانیە و هیوادارین بەردەوام پتەوتر و بەهێزتر بێت.
دووبارە جەژنی قیامە لە خوشك و برایانی مەسیحی پیرۆز بێت، بەهیوای ژیانێکی ئارام و پڕ لە خێروخۆشی و ئاسوودەیی.
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان