خواردنه‌وه‌ی ئاو له چ كاتێك زۆرترین سوودتان پێ ده‌گه‌یه‌نێت
ئاو ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی له ژیانی مرۆڤ ده‌گێڕێت، جه‌سته‌ی هه‌ر مرۆڤێك زۆرینه‌ی له ئاو پێك دێت، به به‌رده‌وامیش ڕۆژانه پێویستمان به بڕێكی جیا جیای ئاوه، له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، به‌ڵام چ كاتێك پێویسته ئاو بخۆنه‌وه، تا زۆرترین سوودتان پێ بگه‌یه‌نێت و چ كاتێكیش زیانتان پێ ده‌گات ئاو بخۆنه‌وه، له خواره‌وه به وردی ده‌یخه‌ینه ڕوو.
كاتی له خه‌وهه‌ڵسان، كاتێك تازه له خه‌و هه‌ستاون، به‌ر له هه‌ر شتێك پێویسته بڕێكی زۆر ئاو بخۆنه‌وه، چونكه له‌و كاته جه‌سته‌تان به ته‌واوی وشكه و به خواردنه‌وه‌ی ئاوێكی زۆریش 30 خولهك پێش ژه‌می به‌یانی، ئه‌وا زۆرترین سوودتان پێ ده‌گات و جه‌سته‌تان له ژه‌هره‌كان پاك ده‌كاته‌وه.
پێش ژه‌مه‌كانی خواردن، توێژینه‌وه‌كان دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، خواردنه‌وه‌ی كوپێك ئاو پێش خواردنی ژه‌مه جیا جیاكانی خواردن، وا ده‌كات هه‌ست به تێربوون بكه‌ن و كه‌متر خواردن بخۆن، به‌مشێوه وا ده‌كات لاواز بن و بتوانن به‌سه‌ر كێشی له‌شتان زاڵ بن.
له كاتی ژه‌مه‌كانی خواردن، خواردنه‌وه‌ی ئاو له‌و كاته به زیانمه‌ندترین كات هه‌ژمار ده‌كرێ، چونكه وا ده‌كات كه زیاتر برسیتان بێ، بۆیه ئه‌گه‌ر زۆریش ناچار بوون بڕێكی یه‌كجار كه‌می ئاو له كاتی ژه‌مه‌كان بخۆنه‌وه.
دوای خواردنی ژه‌مه‌كانیش، خواردنه‌وه‌ی ئاو سوودی گه‌وره‌تان پێ ده‌گه‌یه‌نێت و پرۆسه‌ی هه‌رسكردن زۆر ئاسان ده‌كات و توانای جه‌سته به‌هێز ده‌كات، بۆ مژینی پێكهاته خۆراكییه گرنگه‌كان بۆ جه‌سته.
به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی شاره‌زایان، زۆر پێویسته پێش و دوای ئه‌نجامدانی ڕاهێنانی وه‌رزشیش بڕێكی باشی ئاو بخۆنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌تان له وشكبوون ڕزگاری بێ، كه به‌هۆی زۆر ئهرهقكردنهوه تووشی هاتوون، هه‌روه‌ها له كاتی هه‌ستكردن به ماندوویه‌تی و سه‌رئێشه، ده‌توانن كۆتایی به شه‌كه‌تی و ژانه‌سه‌ر بهێنن، پێش چوونه ناو جێگا و خه‌وتنیش خواردنه‌وه‌ی ئاو یه‌كجار به سووده.